سەرۆک وەزیرانی كەنەدا و بارزانی کۆبوونەوە
ئەمرۆ هەریەك لە سەرۆك وەزیرانو وەزیری بەرگریی كەنەدا بەسەردانێك گەیشتنە هەولێرو ئێستاش سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لگەڵ بارزانی لەكۆبوونەوەدایە.
پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ستیڤن هارپەر، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا و جەیسن كێنی، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە گەیشتنە هەولێر لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی (ماوە بۆدرێژ)كراوەی هەرێمی کوردستانو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازییان لێكرا.
پاش گەیشتنیان لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كۆبوونەوەیەك لەنێوان باۆزاریو ستیڤن هارپەر دەستی پێكرد.
کەنەدا لەرووی سەربازییەوە هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە و ئێستا ٦٩ سەرباز و راهێنەری سەربازی ئەو وڵاتە لە باشووری کوردستان مەشق بە پێشمەرگە دەکەن ، هەروەها یەکەمین وڵاتیش بوو رۆبۆتی مین هەڵگرەوەی پێشکەش بەهێزی پێشمەرگە کرد، کە دەتوانرێت لە پاککردنەوەی ئەو ناوچانەدا سودی لێببینرێت، کە داعش دوای چۆڵکردنی مینڕێژیان دەکات.
PM:01:47:02/05/2015