16 ملیۆن دۆلار بۆ خێزانی پێشمەرگە شەهیدەكان كۆكرایه‌وە

ئەو سەرمایەدارانەی شەوی رابردوولە بەرنامەی (لەگەڵ رەنج) لە تەلەفزیۆنی رووداو بەشدارییان كرد بڕی 16 ملیۆن دۆلاریان بۆبنەماڵەی پێشمەرگە شەهیدەكانی شەڕی داعش كۆكردەوە.
 
سەرمایەدارانی بەشداربووی بەرنامەکە بەشێكیان بەپارەی كاش و بەشێکیان بە پێشكەشكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بەشدارییان لە كەمپینەكەدا كرد.

زۆرترین بڕە پارە لەلایەن سەمایەدار فارووقی مەلا مستەفا پێشکەشکرا، كە بڕەكەی سێ ملیار دینار بوو. دوای ئەویش شێخ سەعد لە گرووپی كۆمپانیاكانی قەیوان بڕی دوو ملیۆن دۆلاری پێشكەشی كەمپینەكە كرد.

بەرنامەی (لەگەڵ رەنج)ی تۆڕی میدیایی رووداو، لە شەوی 25ی ئەم مانگەدا، لەبەردەم وەزیری شەهیدان و نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە و دوو پەرلەمانتار و ژمارەیەك لە خێزانی شەهیدان، هەڵمەتی (رەنجی شەهیدان)ی بۆ یارمەتیدانی خێزانی پێشمەرگە شەهیدەكانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش راگەیاند.

چۆن بەشداری لە هەڵمەتی (رەنجی شەهیدان)دا دەکەیت؟
 
لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان دەتوانن بە ناردنی بڕێک پارە، کە دەکرێ یەک دۆلاریش بێت، بۆ ئەم ژمارە بانکییەی خوارەوە بەشداربن لە هەڵمەتەکەدا.

ناوەوەی باشووری کوردستان

ناوی بانك: بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی

ناوی حیساب:  RanjiShahidan

ژماره‌ی حیساب: 2222




PM:01:48:03/05/2015