هاوپەیمانی فراكسیۆنە كوردستانیەكان لە بەغدا پێكهێنرا


ئێوارەی ئەمڕۆ لە میانەی كۆبونەوەی هەر پێنج فراكسیۆنە كوردستانیەكەی بەغدا ڕێكەوتن كرا لە سەر پێكهێنانی هاوپەیمانی هێزە كوردستانیەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

د.موسەنا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە بەغدا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە كۆبونەوەی سەرۆك فراكسیۆنە كوردیەكاندا، ڕێكەوتن كرا بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانێتیەك بە ناوی (هاوپەیمانی فراكسیۆنە كوردستانیەكان).

وتیشی" پەیڕەوی ناوخۆی هاوپەیمانێتیەكە لە دانیشتنەكانی داهاتوودا گەڵاڵە دەكرێت و چۆنیەتی دەستەی سەرۆكایەتیەكەش پاش ڕاوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان پێك دەهێنرێت.



PM:05:02:03/05/2015