د. فوئاد مەعسوم سەردانی تاران دەكات

ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو سەرۆك كۆماری عێراق بەسەردانێكی فەرمی دەگاتە تاران‌و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دیدار دەكات.

بەپێی هەواڵێكی هەواڵنێری فەرمی ئێران "ئیرنا" لەو سەردانەدا كە لەسەر بانگهێشتی حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران ئەنجام دەدرێت، ژمارەیەك لە وەزیرەكانی كابینەی عێراق هاوڕێیەتی د. فوئاد مەعسوم دەكەن لەو سەفەرە سێ رۆژەدا.

لەم پەیوەندەدا حەسەن دانایی فەر، باڵوێزی ئێران لە عێراق بە مەبەستی هاوئاهەنگی‌و ئامادەكاریی سەردانەكەی فوئاد مەعسوم لەكۆشكی كۆماریی چاوی بە سەرۆك كۆماری عێراق كەوت.



PM:05:56:05/05/2015