بەغدا موچەی مانگی 3ی نارد


وەزارەتی دارایی عێراق ئەمرۆ بڕی 546 ملیار دیناری بۆ بودجەی مانگی 3ی فەرمانبەرانی هەرێم خستە بانكی هەرێمی كوردستانەوە.

بەپێی زانیارییەكان ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌ فه‌رمی ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان و بۆ موچه‌ی مانگی 3 خه‌رج ده‌كرێت.

ناردنی ئەو بڕە پارەیە لەكاتێكدایە كە پێشتر بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەحمەدی حاجی رەشید بە سپی میدیای راگەیاندبوو كە ئەم مانگە حكومەتی بەغدا ‌ بڕی 850 ملیار و 809 ملیۆن و 700 هه‌زار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت كە  37 ملیار دیناری ده‌نێرێت بۆ پێشمەرگە.


PM:04:04:06/05/2015