هێزەكانی پێشمەرگە لەدوو میحوەردا هێرشی داعشیان تێكشاند
ئەمرۆ پێنجشەممە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری شەنگال‌و هەروەها شارەدێی سنونن هێرشی چەكدارانی داعشیان تێكشاندو گورزێكی كوشندەیان لە دوژمن وەشاند.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە له میحوه‌ری قه‌زای شه‌نگال، له نزیك قه‌ڵا، تیرۆریستانی داعش هێرشێكی به‌رفراوانیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، پاش كاتژمێرێك شه‌ڕو پێكدادان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانییان هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستان تێكبشكێنن و چه‌ندین تیرۆرست بكوژن.
هەروەها هەر ئەمرۆ بەیانی چەكدارانی داعش لە سنوری شارەدێی سنوون جوڵەیان كرد‌و هێرشیان بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە هێنا بەڵام لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە وەڵامدرانەوەو رێگریكرا لە پێشرەویان و هێرشەكەیان تێكشكێندرا.
PM:02:06:07/05/2015