لە سەر ڕێگای رانیە – قەڵادزە خۆپیشاندانەو پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پۆلیس و خۆپیشاندەردا روویان داوەو چوار هاوڵاتی بریندارن.
بەیانی ئەمڕۆ 5/8 لەسەر کێشەی زەوی و زار خەڵکی ئەو ناوچەیە دەستیان بەخۆپیشاندان کردو لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان بەرەو رووی یەک بوونەتەوە.
بەپێی هەندێک سەرچاوە لەناو خۆپیشاندانەکەوە ٤ هاوڵاتی بریندارن، دوانیان بە فیشەک، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنەێک ئەو زانیارییەی پشتڕێستەنکردۆتەوە.