"خۆپیشاندانی بەستەسێن تا سبەینێ راگیرا"

خۆپیشاندانی گوندەکانی بناری قەندیل کە داوای وەرگرتنەوەی زەویەکانیان دەکەنەوە لە کۆمەڵگای بەستەسێن، تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردوام بوو، ئەمشەو رێگای نێوان قەڵادزەو رانیەیان بەرداو وا بڕیارە بەیانی دەستبکەنەوە بۆ خۆپیشاندان.

هاوڵاتیەکی بەشداربووی ئەو خۆپیشاندانە بە سپی میدیای راگەیاند : تا بەیانی خۆپیشاندانەکەمان راگرت و سبەی دەستپێدەکەینەوە.

بەیانی ئەمڕۆ ٨/٥ خەڵکی گوندەکانی بناری قەندیل کە لەسەردەمی رژێمی پێشوودا زەویان پێدرابوو لە کۆمەڵگای بەستەسێن، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئەو زەویانە دەستیان بە خۆپیشان کردو رێگای سەرەکی رانیە – قەڵادزێێان داخست و دواتریش شەڕ و پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس و ئاسایش روویداو لە ئەنجامدا ١٣ کەس بریندار بوون کە ٣ یانیان لە هێزەکانی پۆلیسن.



PM:10:24:08/05/2015