لەهەرێمی كوردستان 9 هێندەی ئەڵمانیا رادیۆ‌و تیڤی هەیە!

مامۆستایەكی زانكۆ ئاشكرایدەكات ژمارەی رادیۆ‌و كەناڵە ناوخۆیی‌و ئاسمانییەكان هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات كە 9 هێندەی وڵاتی ئەڵمانیایە.

لەمبارەیەوە دكتۆرە نەزاكەت حوسێن، مامۆستای زانكۆ بە سایتی كوردیو رایگەیاند: بە پێ داتایەك كە پسپۆرێكی بواری میدیای و مامۆستای زانكۆیەكی ئەڵمانی هەفتەی پێشوو لە وۆركشۆپێكدا نمایشی كرد لە زانكۆی سلێمانی، ئەڵمانیا 55 رادیۆو 11 كەناڵی تەلەفزیۆنی هەیە بۆ سەرتاسەری ئەڵمانیا، بە پێی ئەو داتایانەش لای من هەیە هەرێمی كوردستاند ئێستا نزیكەی 370 ردایۆوو سەرووی 100 كەناڵی تەلەفزیۆنی سەتەلایت و ناوخۆیی هەیە، لەكاتێكدا ئەڵمانیا ژمارەی دانیشتوانی سەروی 80 ملیۆنەو 16 هەرێمی فیدراڵین.

جگە لەوەی ئەو مامۆستایە ئاماژەی بەوەدا كە دوو كۆمسیۆن ئیدارەو چاودێری هەموو ئەم كاناڵە راگەیاندنانەیە لە ئەڵمانیا دەكەن ،كۆمسیۆنێك بۆ میدییا ئەهلی كۆمسیۆنێكیش بۆ میدیای گشتی، بەرهەم هێنانیش زۆربەی مەركەزیە بۆ دابین كردنی بەرهەم بۆ ئەم كەناڵە راگەیاندنانە.



PM:02:12:09/05/2015