"کۆسرەت ڕەسوڵ لەدەرگای تایبەتەوە نەچوەتە ناو کۆبوونەوە"
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە بە دەرگای تایبەت چوبێتە نێو کۆبوونەوەکەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.
دقەی ڕاگەیەنراوەکە:
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، راگه‌یاندنێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و تێیدا هه‌واڵی چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن به‌درۆده‌خاته‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی كۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌واڵانه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه كه به‌ڕێزیان له ده‌رگای تایبه‌ته‌وه هاتبێت بۆ مه‌كته‌بی سیاسی و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆبوبێته‌وه، به‌ڵكو له ئێستا به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی له‌كۆبونه‌وه‌دان.
PM:01:51:10/05/2015