هاوردەی مریشكی توركی قەدەغە كرا

بەهۆی بڵاوبونەوەی ئەنفڵۆنزای باڵندە لە وڵاتی توركیا، وەزیری كشتوكاڵی هەرێم هاوردەكردنی بەروبومە پەلەوەریەكانی ئەو وڵاتە قەدەغە دەكات.

بە پێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاری داوە كە هاوردەكردنی گۆشتی مریشك و هێلكەو بەروبوومەكانی مریشك لەمڕۆوە 10-5-2015 لە توركیا قەدەغە بكرێت، .

عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ، هۆكاری ئەم بڕیارە لەبەر ئەوەیە كە لە توركیا حاڵەتی سەرهەڵدانی نەخۆشیی ئەنفلەوەنزای باڵندەH5N1) ) تۆماركراوە بە پێی راپۆرتی تەندروستیی ئاژەڵیی جیهانی OIE ،

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتیشی كردەوە كە جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە درێژەی دەبێت تا ئەو كاتەی رێكخراوی ناوبراو بە فەرمی ئاگادارمان دەكاتەوە كە ئەو نەخۆشییە كۆتایی هاتووە.



PM:03:26:10/05/2015