یەكگرتوو ناوی ئەندامەكانی خۆی لە لیژنە 21 كەسییەكە ئاشكرا كرد


یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ناو ئەو ئەندامەكانی خۆی رادەستی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد كە لە لیژنە 21 كەسییەكەی دەستوری هەرێمی كوردستاندان.

لەمبارەیەوە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەڕلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا  بەسایتی فەرمی حیزبەكەی ڕاگەیاند"دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بە گوێرەی پێوەری سانتلیگۆ ئەندامانی لیژنە 21 كەسیەكەی دەستوری كوردستان بۆ حزبە سیاسیەكان یەكلا كرایەوە ، ئێمە وەك یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان كە دوو ئەنداممان بەركەوتوە لەو لیژنەیە ناوەكانمان داوەتە سەرۆكایەتی پەڕلەمان "

لەبارەی ناوی كاندیدەكانی یەكگرتوو بۆ ئەو لیژنەیە هەڵەدنی وتی" یەكێكیان بەندەیە وەك یاسایی و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەڕلەمانی كوردستان ، ئەوەی تریش مامۆستا (خەلیل ئیبراهیم)ە كە پێشتر پەڕلەمانتار بوەو ئەندامی نوسنیەوەی دەستوریش بوە لە ساڵانی ڕابردوو".

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەڕلەمانی كوردستان وتیشی"دەبێت ئەو لیژنەیە لەماوەی 90 ڕۆدا كارەكانی تەواو بكات و ئومێدەوارین كە ئاستەنگە و جیاوازیەكان وەلا بنرێت و وەك پرسێكی نیشتمانی مامەڵە لەگەڵ ئەو باسە بكرێت".



PM:05:58:10/05/2015