زۆربەی گەنجان لە تەمەنی هەرزەكاری بە هۆی ئاڵوگۆڕی لە هۆرمۆنەكانیان رووخساریان تووشی زیپكەی زۆر دەبێت, بۆ ڕزگاربوون لەم بارودۆخە دەتوانن ئەم گیراوە سرووشتیانە بەكار بهێنن:
1- گیراوەی هەنگوین و لیمۆ, گیراوەی هەنگوین و لیمۆ باشترین رێگایە بۆشێداڕكردنی پێست و وشككردنەوەی زیپكە، دەتوانن بڕێكـی كەم ئاوی لیمۆ لەگەڵ یەك كەوچك هەنگوین تێكەڵ بكەن و پاشان بۆ ماوەی ١٠ خولەك لە زیپكەكانی رووخسارتانی بدەن و پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆن.
2- ئاوی تەماتە بە هۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینی A كاریگەری باشی دەبێت لەسەر لەناو بردنی زیپكە.
3- پارچە سەهۆڵێكی بچووك بۆ ماوەی چەند خولەك لە سەر شوێنی زیپكەكان دابنێن كاریگەری باشی دەبێت،هەروەها سەهۆڵ رێگـری دەكات لە دروستبوونی بەكتریاكانی پێست.
4- ماسكی خۆڵ، زیپكەكانی سەر رووخسار بە باشترین شێوە پاك دەكاتەوە و رێگری دەكات لە هەوكردنی پێستـی رووخسار.
5- ماسكی خەیار و ماست سودێكی زۆری بۆ زیپكەی سەر ڕوخسار هەیە و ئەو گیراوەیە 100% دژی زیپكە و بەكترییای پێستە.