سپی لەدەستپێشخەریەکدا سەرجەم راسپاردەکانی کونگرەی پەروەردەیی بڵاودەکاتەوە.
سەرپەرشتیاری پەروەردەیی مامۆستا ئومێد حەمە عەلی گرنگترین راسپاردەکانی کۆنگرەی پەروەردەیی کە لە ٩تا ١١ /٥ لەهەولێر سازکرا بۆ سپی ئاشکرا کرد.
ئەو سەرپەرشتیارە وتی" لە گرنگترین تەوەرەکان تەوەری ئەزموونەکان بە هەوڵی دڵسۆزانی ئەم تەوەرەیە گەیشتنە ئەم ڕاسپاردانەو دەنگی زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرەی بەدەست هانی و ئەم بڕیارانەی لەسەر درا:
1- تاقیکردنەوەکان لە ساڵی داهاتوەوە 40% ی نوسینەکی و 60% هەڵبژاردن دەبێت ، واتە 100% هەلبژاردن نامێنێت , جگە لە تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلی ٩ی بنەرەتی و ١٢ی ئامادەیی کە وەک خۆی ماوەتەوە 100% هەڵبژاردن.
2-١٠ نمرەی پۆلی ١٠ی ئامادەیی و ١٠ نمرەی پۆلی ١١ی ئامادەیی هەژمار دەکــــرێت بۆ پۆلی ١٢ی ئامادەیی ، بۆ ئەو خوێندکارانەی ساڵی خوێندنی
٢٠١٥ -٢٠١٦ لەپۆلی دەی ئامادەیی دەبن یان لەو قۆناغە ماونەتەوە.
3- بۆ دوو ساڵی داهاتوو ((واتە ئەو خوێندکارانەی ئەمساڵ پۆلی ١٠ی ئامادەیین)) هەژمارکردنی نمرەکانی پۆلی ١٠ و ١١ بۆ پۆلی ١٢ ئیختیاری دەبێت.
4- بۆ ئەوەی بەشێک لەو گلەییانە نەمینێت لەسەر مامۆستایان کە گوایە نادادپەروەرن لە پێدانی نمرەی پۆلی ١٠ و ١١ ، بریار درا تاقیکردنەوەی هەردوو وەرزی یەکەم و دووەمی پۆلی ١٠ و ١١ ی ئامادەیی ببێتە (( مەرکەزی)) .
5-بڕیار درا بەخشین بۆ هیچ خوێندکارێک نەمێنێت ، ئەو بیانیانەی کەلەدەرەوە دێنە کوردستانیش پێویستە فێری زمانی کوردی ببن و ئەو کوردانەشی لەدەرەوە دەگەڕێنەوە دەبێت زمانی شیرینی کوردی فێربن ، بەڵام پڕۆگرامێکی تایبەتیان بۆ دادەنرێت بۆ ئەوەی فێری نوسین و زمانەکە ببن .
٦ -پەڕینەوە (( عبور )) بەهیچ جۆرێک نەما لە قۆناغی بنەرتی و ئامادەیی ، بەڵام هەر خوێندکار/قوتابیەک لە یەک وانە ٤٠ نمرەی هەبێت لە خولی یەکەم یان دووەم ئەوە بە دەرچوو هەژمار دەکرێت و دەتوانێت سود لە نمرەی بڕیاریش وەربگرێت.
٧ -بڕیار درا قۆناغی بنەرەتی ((١ بـــۆ ٩ )) ببێت بە دوو بازنەی سەربەخۆ :
١ بـــۆ ٦ و ٧ بــــۆ ٩ ، بە ئیدارەی سەربەخۆوە .
8- تاقیکردنەوەی نیشتیمانی کەپێشتر لە پۆلی ٥ی بنەرەتی ئەنجام دەدرا ، لە ساڵی داهاتووە لەپۆلی ٦ی بنەرەتی ئەنجام دەدرێت ، تەنها بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی زانستی مامۆستا و مەکتەبەکە . ١٠ یەکەمەکەی سەر ئاستی پارێزگا خەڵات دەکرێت و قوتابخانەکەش رێزو سوپاسی پێدەدرێت.
9- تاقیکردنەوەی گشتی بۆ پیشەیی نامێنێت ، تەنها بۆ ئەو خوێندکارانەی ئارەزووی خوێندنیان هەیە لە زانکۆو پەیمانگاکان تاقیکردنەوەی گشتی ئەنجام دەدەن بەمەبەستی کێ بڕکی بۆ زانکۆ و پەیمانگا.