لەچەند گوندی سلێمانی حاڵەتی ئەنفلۆنزای پەلەوەر دەردەكەوێت
وەزارەتی كشتوكاڵ ئاشكرایدەكات لە سێ گوندی ناحیەی پیرەمەگرون لەسلێمانی ژمارەیەك پەلەوەر بەهۆی نەخۆشی ئەنفلۆنزاوە مردون.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندوه، له‌سێ گوندی ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون له‌پارێزگای سلێمانی ژماره‌یه‌ك په‌له‌وه‌ر مردون و دوای ئه‌نجامدانی پشكنین بۆیان ده‌ركه‌وتوه به‌هۆی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌وه H1N1 ئه‌و په‌له‌وه‌رانه مردون، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌م نه‌خۆشیه زیاتر له 30 وڵات له‌ئێستادا بڵاوبۆته‌وه و یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش توركیای دراوسێی هه‌رێمی كوردستانه.
له‌و باره‌یه‌وه د. عه‌باس عه‌لی عه‌بدی پزیشكی ڤێتێرنه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئه‌مڕۆ 13-5-2015، به PUKmedia راگه‌یاند: وه‌ك وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردوه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئه‌نفلوه‌نزایه‌و هه‌ر له كۆتایی مانگی رابردوه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی توركیا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه‌ی له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، وه‌ك وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رێوشوێنی پێویست و پێشوه‌ختمان گرتۆته‌به‌ر بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو ئه‌گه‌ر رووبدات، بۆ هه‌رچی زیاتر كۆنتڕۆڵكردنی و نه‌شه‌نه‌نه‌كردنی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان.
وتیشی: هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه رێگه گیراوه له هاورده‌كرنی گۆشتی مریشك و به‌رهه‌مه‌كانی له توركیا‌و چه‌ند وڵاتێكه‌وه بۆ نێو هه‌رێمی كوردستان و له ئێستاشدا به رێگریكردن له فرۆشتنی مریشكی زیندو هێنانی به‌شێوه‌ی نایاسایی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستمان پێكردوه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین له‌رێگه‌ی پێدانی رێنمایی پێویست و پاراستنی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئه‌نفلوه‌نزایه بگرین.
د. عه‌باس راشیگه‌یاند: هاووڵاتیانی خۆمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه تائێستا ئه‌و ئه‌نفلۆنزایه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیداو به‌ربڵاو له كوردستاندا نییه و بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌شی هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست گیراوه‌ته به‌ر.
روونیشكرده‌وه، داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له گونده‌كاندا په‌له‌وه‌ر به‌خێوده‌كه‌ن پێویسته نه‌هێڵن تێكه‌ڵ به په‌له‌وه‌ری كێوی و كۆچه‌ری بن، چونكه ئه‌و ڤایرۆسه زۆرجار له رێگه‌ی په‌له‌وه‌ره كۆچه‌رییه‌كانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
وتیشی: ده‌بێت هاووڵاتیان له راوكردنی په‌له‌وه‌ره كێوییه‌كان خۆیان به‌دور بگرن و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش په‌له‌وه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ژێر رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵدا نه‌بێت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌نه‌كه‌ن.
PM:05:29:13/05/2015