مه‌لاکانی چه‌ند مزگه‌وتێکی شاری مهاباد له وتاری رۆژی هه‌ینی پێشوودا گه‌نجانی خۆپیشانده‌ری شاری مهاباد به نۆکه‌رو پیاوی ئه‌مه‌ریکا تۆمه‌تبار ده‌که‌ن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هێزه ئۆپزسیۆنه کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵات ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌م که مه‌لاکانی شاری مهاباد که هه‌مووشیان کوردن زۆریان هێرشیان کردۆته سه‌ر گه‌نجانی خۆپیشانده‌ری مهاباد و شاره کوردییه‌کان.
ئه‌و سه‌رچاوانه به (سپی) یان راگه‌یاند ئه‌و تۆمه‌تبارکردنه‌ی مه‌لاکان ته‌نها شاری مهابادی نه‌گرته‌وه‌و له‌چه‌ندین شاری تری رۆژهه‌ڵات له نوێژی هه‌ینیدا مه‌لاکان به‌و شێوه‌یه هێرشیان ده‌کرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و به‌رگریان له کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کردو داوای سزادانی خۆپیشانده‌رانیان ده‌کرد.
به‌هۆی خۆکوشتنی فه‌ریناز خەسرهوانی 5/4 ، خه‌ڵكی شاری مهاباد رۆژی 5/7 رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و هۆتێل تارا که فه‌ریناز خۆی لێوه فڕیدا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سوتێنرا، دواتر له رێگای هێزه‌وه رژێمی ئێران سه‌رکووتی خۆپیشاندانه‌کانی کرد.