یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ ناوی چوار ئەندامی خۆی بۆ لیژنەی دەستوری راگەیاندو هەر چواریان کادیری ناسراوی یەکێتین.
هەرچەندە گۆڕان دوو رۆژ لەمەوبەر رایگەیاند لەو پێنج کورسییەی کورسیەی لە لیژنەی دەستور بەریان کەوتووە، کورسیەکیان داناوە بۆ تەوافق، بەڵام ئەمڕۆ یەکێتی لەبری ناوی سێ ئەندام، ناوی چوار کادیری خۆی راگەیاند وەک ئەندامی لیژنەی دەستور، لە کاتێکدا بەپێی رێککەوتنەکە خۆی ٣ کورسی بەرکەوت، بەم پێیەی گۆڕان کورسیەکی داوە بە یەکێتی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند کە ئەو پرسە دەمێکە بڕاوەتەوەو ئەو کورسییەی گۆڕان پێش وەخت گۆڕان و یەکێتی رێێککەوتن لەسەری کە بدرێت بەیەکێتی.
سەبارەت بەوەی بۆ هەر زوو ئەو پرسە لەلایەن گۆڕانەوە رانەگەیەنراوە، ئەو دوودڵییە چی بووە لەڕاگەیاندنیدا، سەرچاوەکەی سپی پێیوایە لەلایەکەوە گۆڕان لەبەر لایەنەکانی تر و پارتی بەتایبەتی ئەو پرسەی رانەگەیاندووە، لەلایەکی ترەوە حسابی بۆ نیگەرانی بنکەی جەماوەری خۆی کردووە لە جۆرە بڕیارێکی لەو چەشنە.
ئێوارەی ئەمڕۆ ٥/١٤ بێگهرد تاڵهبانی سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان لهپهرلهمانی كوردستان ناوی چوار ئەندامی خۆی راگەیاند کە (گۆران ئازاد ئهندامی پهرلهمانی كوردستان و دكتۆر خامۆش عومهر و حاكم ئهركان قادر وهلی و چێنهر عهلی جۆڵا)یە.
لیژنەی دەستور بەپێی بڕیاری پەرلەمان لە ٢١ ئەندام پێکهاتووە، بەپێی رێککەوتنی لایەنە سەرەکییەکان ٧ کورسی بۆ پارتی، ٥ بۆ گۆڕان، ٣ بۆ یەکێتی، ٢ یەکگرتوو، ١ بۆ کۆمەڵ، ٣ کورسیش بۆ پێکهاتەکان، بەپێی ئەو راگەیاندنەی ئەمڕٶی یەکێتی ئەوان و گۆڕان هەریەکەیان چوار ئەندامی دەبێت.