داعش خەریکە بەتەواوی رومادی کۆنترۆڵدەکات

چەکدارانی داعش لەدوێنێ شەوە هێرشێکی بەرفراوانیان کردۆتە سەر گەڕەکەکانی نێو شاری رومادی و ناوچەکانی ( جەمعیەو ئەبو عەلوان و سیلەو شەقامی ١٧) و بەتەواوی کۆنترۆڵکردووە.

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژە بۆ کوشتنی ٥٠ پۆلیسی عێراقی لەناو شارەکەدا دەکەن.

 ئەندامانی ئەنجومەنی ئەنبار ٥/١٥ داوا لە حکومەتی عێراق دەکات کە ئەو پۆلیس و مەدەنیانە رزگار بکەن کە لەناو شارەکەدا گەمارۆدراون.

مانگی پێشوو ١٣٣ هەزار کەس لەشارەکە هەڵ‌هاتوون و خۆیان گەیاندە ناوچەکانی دوری ئەبو غریب لەبەغدا.



AM:11:33:15/05/2015