عێراق هێزی سوات‌و ئاڵتونی نارد بۆ شەڕی رومادی

‌هێزی سوات
حکومەتی عێراق بڕیاری دا بۆ کۆمەککردنی ئەو هێزانەی کە تا ئێستا لە رومادی ماونەتەوەو شەڕ دەکەن، هێزی سوتاو ئاڵتونی بنێرن بۆ ناو شاری رومادی.

ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە سەرچاوەیەکی سەربازی باڵای عێراقەوە بڵاویکردەوە کە بۆ نەکەوتنی تەواوی شاری رومادی عێراق باشترین یەکەی سەربازی خۆی کە هێزەکانی سوات و فیرقەی ئاڵتونییە نارد بۆ رومادی.( فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونی فازل بەرواریە کە کوردەو چەندین سەربازی تری کوردی تێدایە).

شەوی رابردوو ٥/١٤ چەکدارانی داعش هێرشێکی فراوانیان کردە سەر ئەو جێگا ستراتیژیانەی هێزەکانی حکومەتی عێراقیان تاییەو زۆربەیان کۆنترۆڵکرد.

 



PM:12:04:15/05/2015