ئەگەر بەرشلۆنە چامپیۆنز لیگ ببات دەبێت چوار ملیۆن یۆرۆ بە ئارسناڵ بدات





دوای ئەوەی یانەی بەرشلۆنە بەرگریکاری بەلژیکی و یاریزانی پێشووی یانەی ئارسناڵی لە هاوینی ڕابردوو پەلکێشی ڕیزەکانی کرد، کە تا ئێستا ئەو بەرگریکارە جگە لە پێکان هیچ سودێکی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە نەبووە ، بەڵام لە کاتی فرۆشتنی ڤێرمالین بە یانەی بەرشەلۆنە ئیداری یانەی ئارسناڵ لە بۆندەکەی ئەو یاریزانەدا داوەی بڕی چوار ملیۆن یۆرۆیان لە یانەی بەرشەلۆنە کردووە ئەگەر یانە کەتەلۆنیەکە نازناوی چامپیۆنز لیگی ئەمساڵ بە دەست بێنێت ، یانەی بەرشەلۆنەش بەم داوایەی یانەی ئارسناڵ ڕازیبوون ئەگەر نازناوەکەیان بە دەست هێنا ئەوا یانەی ئارسناڵ بڕی چوار ملیۆنی تر لە بۆندی ڤێرمالین قازانج دەکات .
ئێستا یانەی بەرشەلۆنە لە یاری کۆتاییدا و لە ٦-٦- ٢٠١٥ لە یاریگای بەرلین ڕوبەڕی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەبێتەوە.


ئا/ شاهۆ فایق



PM:02:51:15/05/2015