ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای دەکات بەرپرسیانی یانەی ڕیاڵ مەدرید گەیشتونەتە وڵاتی پۆرتوگال و ڕۆژی شەممە گفتوگۆ دەکەن بۆ هێنانی بەرگریکاری باڵی چەپی بەرازیلی و یانەی پۆرتوی پورتوگالی " ئەلێکس ساندرۆ.
مارکا ئەوەشی ئاشکرا کردووە " ساندرۆ لە ساڵی ٢٠١٦ بۆندەکەی لەگەڵ یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی کۆتایی دێت و نرخەکەشی بڕی ١٨ ملیۆن یۆرۆیە و ئەو بەرگریکارە بەڕازیلیە بە شێوازی مارسێلۆ لە باڵی چەپ یاری دەکات و لە کاتی بەرگری و هێرشبردندا زۆر بە توانایە.
ئا/ شاهۆ فایق