بەبڕیارێکی کۆنگرێس ئەمەریکا هەنگاوێکی تر لە کورد‌و سونە نزیکدەبێتەوە.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، یاسای بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی بە دەنگی 60 بەرامبەر بە 2 دەنگ په‌سه‌ند كرد، كه له بڕگه‌یه‌كیدا باس له هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات لەدەرەوەی حکومەتی بەغدا.
له بڕگەیەکی یاساکەدا هاتووە ئه‌مریكا راسته‌وخۆ و بهبێگهڕانهوه بۆ حكومه‌تی عیراق، چه‌ك به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌دات بۆ شه‌ڕی داعش، چه‌كیش به‌و عه‌شایه‌ره سونەکان ده‌دات.
لەم پڕۆژە بڕیارەدا پشتگیری لە داواکەی ئۆباما دەكرێت بۆ هاوکارییكردنی سوپای عێراق بە بڕی 715 ملیۆن دۆلار، بەڵام بەو مەرجەی 25%ی هاوكارییەكە بە شێوەیەکی راستەوخۆ رەوانە بکرێن بۆ پێشمەرگە و هێزە سوننییەكان .
هەرچەندە حکومەتی عێراق و سەرجەم هێزە شیعەکان هەر لەسەرەتاوە دژی ئەم پرۆژەیە وەستانەوە.