مالیكی: هەوڵ بۆ دابەشكردنی عێراق دەریای خوێن بەڕێدەخات


جێگری یەكەمی سەرۆكی كۆماری عێراق داوای یەكگرتووی هەموو عێراقییەكان دەكات‌و دەڵێت هەر چەشنە هەوڵێك بۆ دابەشكردنی عێراق دەریای خوێن بە رێدەخات.

نوری مالیكی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بانگەوازی هەموو عێراقییەكان لە شیعە، سوننە، كورد‌و توركمان‌و مەسیحی دەكات تا یەكگرتوو بن‌و جەخت دەكاتەوە "ئێمە بەدوای سەربەرزی عێراقین".

مالیكی هەروەها دەڵێت عێراق دابەش ناكرێت، چونكە "عێراق گەلێكی یەكسانە‌و لەناو دڵی خۆیدا گروپە جیاوازەكان‌و عەشیرە‌و هۆزەكانی جێكردوەتەوە".

مالیكی هەروەها داوا لە عێراقییەكان دەكات داوای لێپێچینەوە لەو سیاسەتمەدارانە بكەن كە بەدوای دابەشكردنی عێراقەوەن.



PM:03:22:16/05/2015