٢٨ پرسیارمان ئاراستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردووە

وەزیری دارایی هەرێم کە سەر بە گۆڕانە ئیمزانەکردنی کۆنووسی ئەنجومەنی نەوت‌و گاز لە حکومەتی هەرێم دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە ٢٥ پرسیارو ١٠ روونکردنەوەیان ئاراستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردووە.

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم رێباز محەمەد حەملان لە میانەی بەرنامەیەکی کەناڵی KNN دا بەناوی ( ئێوه‌و ئەوان)، کۆمەڵێک زانیاری گرنگی دارایی دەخاتە روو، لەو بەرنامەیەدا ئاشکرای کرد کە ئیمزای کۆنووسەکانی ئەنجومەنی نەوت و گازی نەکردووە،" چونکە ئەو وەک نوێنەرانی گۆڕان لەو ئەنجوومەنە ئەو ٢٨ پرسیارو ١٠ روونکردنەوەیان ئاراستەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کردووەو داوای روونکردنەوە دەکەن".

لە درێژەی قسەکانیدا رێباز حەملان دەڵێت: پێش کابینەی بنکە فراوان وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڕە پارەی جیایای داوە بە وەزارەتەکان، ئێمە لەم کابینەیەدا پێمان وتووە ئەمە سەرپێچییە ئەبێت لەمەوداو نەکرێت، سەرپێچیە بەپێی مادەی ٥٧ی یاسای ٢٢ ساڵی ٢٠٠٧.

لەسەر ئەو سەرپێچیانەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەزیرەکەی گۆڕان دەڵێت" لە کابینەی پێشوودا هەموو کۆمپانیاکانی نەوت و غاز لە گومرگ و باج بەخشراون ئەمەش سەرپێچیە".

ئەو دەڵێت "ئێمە ئاگامان لە گرێبەست و کارکردنی کۆمپانیاکانی کابینەکانی پێشوو نییە کە ٣٦ کۆمپانیا لە ٥٩ بلۆکدا نەوت بەرهەم دەهێنێت".

سەبارەت بەو بڕە پارەیەی وەزارەتی دارایی قەرزارە، رێباز محەمەد دەڵێت: ٨ ترلیۆن و ٨١١١ ملیار دینار قەرزارە.

دەربارەی ئەو قەرزەی لەکابینەی پێشوودا دراوە بەکۆمپانیاکان بۆ پاڵپشتی وەبرهەمهێنان و تەواوکردنی پرۆژەکان، وەزیری دارایی ئاشکرای کرد کە حکومەتی هەرێم ٧٥٠ملیار دیناری دوا بە قەرز بەو کۆمپانیایەنە، ئەوانە دواکەوتوون لەگەڕاندنەوەی ئێمە غرامەی دەکەین و فائیدەکەشیان لێدەسەنین.  
 



AM:09:38:17/05/2015