پەرلەمان ڕێز لەخەباتی پارچەکانی تری کوردستان دەگرێت

لە پێشوازی ڕۆشنبیرو سیاسەتمەداری ناسراوی کوردستانی ڕۆژهەڵات، عەلی کەریمی، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان د.یوسف محەمەد سادق، دەڵێت "پەرلەمانی کوردستان بە گرنگییەوە لە پرسی فەرهەنگی و سیاسی نێوان هەمو پارچەکانی کوردستان دەڕوانێت، لەو بوارەشدا ئەوەندەی پێکرا بێت کەمتەرخەم نەبووە."

ئەمڕۆ یەک شەممە، ١٧ی ئایاری 2015، عەلی کەریمی سەردانی پەرلەمانی کرد و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە پێشوازیکرا.
لە دانیشتنێکدا، باس لە گۆڕانکاری و ڕوداوەکانی ڕابردووی هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا، سەرۆکی پەرلەمان باسی لە تایبەتمەندیەتی کارکردنی پەرلەمان کرد و وتی"پەرلەمان دەزگایەکی هەڵبژێراوی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و تایبەتمەندییەتی خۆی هەیە، ڕێز لە کار و خەباتی هەمو پارچەکانی تری کوردستان دەگرێت و تایبەتمەندییان لەبەرچاو دەگرێت."

عەلی کەریمی، لەبارەی هەمان پرسی ڕۆشنبیریی وتی "پەیوەندییەکی ئۆرگانی گرنگ لە نێوان کوردی هەمو پارچەکاندا هەیە، پەرلەمان دەزگایەکی گرنگی هاوڵاتیانە، نەک بە تەنها لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو کوردانی هەمو دونیا، شانازی بە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە دەکەن، کارەکانی پەرلەمانیش تایبەت بە پرسە نیشتمانییەکان، جێگەی پێزانینی هەمو کوردێکە. 



AM:11:49:17/05/2015