سلێمانی.. لەسێ گوندی دیكە ئەنفلۆنزای باڵندە بڵاوبووەوە
لەسێ گوندی دیكە لەسنوری ناحیەی پیرەمەگرون لەپارێزگای سلێمانی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە بڵاوبووتەوە، بەڵام تا ئێستا بۆ مرۆڤ نەگوازراوەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ‌و ڤێتەرنەری لەوەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، د.عەباس عەلی عەبدی، بە ماڵپەڕی NNA ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕابردودا له‌سێ گوندی ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده تۆماركرا، له‌كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردودا له‌سێ گوندی تری هه‌مان ناحیه، ئه‌و نه‌خۆشیه له‌نێو په‌له‌وه‌ردا بڵاو بوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش گونده‌كانی (حه‌سه‌ن ته‌په، موغاغ‌و شیلان خان)
وتیشی:"له‌سنوری بێتواته حاڵه‌تی گومان لێكراو هه‌بوه له‌نێو په‌له‌وه‌ردا، له‌دوو گوند كه یه‌كێكیان گوندی دوو ئاوه‌یه‌و ساڵی (2005) ئه‌و نه‌خۆشیه له‌و گونده له‌باڵنده‌وه گوازرایه‌وه بۆ مرۆڤ".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سامانی ئاژه‌ڵ‌و ڤێتێرنه‌ری له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئه‌و نمونانه‌ی وه‌رگیراون، له‌سلێمانی پشكنینی بۆ كراوه، له‌هه‌ولێریش پشكنینی بۆ ده‌كرێت‌و دواتر ده‌نێردرێته به‌غدا، له‌وێ (د. ڕۆژ نوری شاوه‌یس) جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یه، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه جیهانیه‌كاندا هه‌یه‌و هه‌بونی حاڵه‌ته‌كه جێگیر ده‌كرێت، كه ئه‌و نه‌خۆشیه هه‌یه له‌كوردستاندا.
PM:04:01:17/05/2015