تەقینەوەیەک لە دووزخورماتوو ١٤ قوربانی لێدەکەوێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ٥/١٧ لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناو شاری دووزخورماتوو ٣ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداو ١١ هاوڵاتی تریش بریندارن.

سەرچاوەیەکی لە پۆلیسی دووزخورماتوو بە سپی میدیای راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەكی ( حی عەسکەری ) لە نزیک قوتابخانەی دیمەشقی سەرەتایی بۆمبێکی چینراو تەقیەوەو لەئەنجامدا ٣ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداو ١١ هاوڵاتی تر برینداربوون".

ئەو سەرچاوەی پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوە کرد دوای هاتنی حەشدی شەعبی بارودۆخی ئەمنی ناو شاری دووزخورماتوو بەتەواوی تێکچووە.



PM:08:12:17/05/2015