یانەی ڕیاڵ مەدرید نازاناوی لالیگای لە بەرژەوەنی یانەی بەرشلۆنە لەدەستدا و ئەمساڵیش نەیتوانی ئەوە نازناوە بە دەست بێنێت ، دوای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستی بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید هێنا .
ڕیاڵ مەدرید هەرچەندە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی ئیسپانیۆلی کەتەلۆنی بردەوەو ڕۆناڵدۆ"ش هاتریکی تۆمار کرد بەڵام هیچ سودێکی نەبوو چوونکە لالیگا تەنها یەک هەفتەی ماوە و بەرشەلۆنە بە چوار خاڵ لە پێش یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دێت.
بەڵام ئەستێرەی یەکەمی یانەکە ڕۆناڵدۆ ژمارەیەکی نوێی تۆمار کردوو بووە یەکەم یاریزان کە ٢٦ هاتریک لە خولی ئیسپانی تۆمار بکات .
ئا/ شاهۆ فایق