لیستەکەی مالکی داوا لە عەبادی دەکات حاڵەتی نائاسایی لەوڵاتدا رابگەیەنێت

فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی مالکی، داوا لەسەرۆک وەزیران عەبادی دەکات، حاڵەتی نائاسایی دوای کۆنترۆڵکردنی رومادی لەلایەن داعشەوە. رابگەیەنێت.


ئەندامی فراکسیۆنەکە جاسم محەمەد رایگەیاند: دەبێت سەرۆک وەزیران ئیرادەیەکی بەهێزی هەبێت و حاڵەتی نائاسایی لە وڵاتدا رابگەیەنێت و ٣٠٠ هەزار چەکدار ئامادە بکات بۆ ڕزگارکردنی هەموو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ رای سیاسییەکان.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: فراکسیۆنی هاوپەیمانی نیشتمانی زۆرینەی پەرلەمانی هەیە دەتوانێت جۆرە داوایەکی ئەوا بۆ راگەیاندنی حاڵەتی نائاسایی لەپەرلەمان تێپەڕێنێت.

رۆژی ٥/١٧ چەکدارانی داعش دوای سێ رۆژ شەڕ توانیان هێزەکانی عێراق تێکبشکێنێت و شاری روومادی بەتەواوی کۆنترۆڵ بکەن.



PM:12:33:18/05/2015