ئێران: دڵنیاین بەمزوانە رۆمادی ئازاد دەكرێت

‌عەلی ئەكبەر ویلایەتی

راوێژكاری باڵای رابەری ئێران عەلی خامەنەیی ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ یارمەتیكردنی عێراق لەشەڕی داعش راگەیاند.

عەلی ئەكبەر ویلایەتی، راوێژكاری باڵای رابەری كۆماری ئیسلامی بۆ كاروباری نێودەوڵەتی لە لێدوانێك بۆ ئاژانسی رۆیتەرز وتی ئێران ئامادەیە لەشەڕی داعشدا هاوكاری عێراق بكات.

ناوبراو لەكاردانەوەیەك بۆ داگیركردنی رۆمادی لەلایەن چەكدارانی داعش  جەختی كردەوە كە "دڵنیام رۆمادی بەم زووانە ئازاد دەكرێت".
ویلایەتی وتیشی: ئەگەر حكومەتی عێراق بەفەرمی داوا لە ئێران بكات، وڵاتەكەی هاوكاری عێراق دەكات لەم شەڕەدا.

لێدوانەكەی ویلایەتی لەكاتێكدایە كە ئەمرۆ وەزیری بەرگریی ئێران لەگەڵ وەفدێكی سەربازیی گەیشتنە بەغدای پایتەختی عێراق.



PM:04:59:18/05/2015