داعش هێرش دەکاتە سەر دوا پێگەی حکومەتی عێراق لە رومادی

چەکدارانی داعش داوی کۆنترۆڵکردنی شاری رومادی، لە شەوی رابردووە ٥/١٧ دەستیکردووە بەهێرشکردن بۆ سەر ناوچەی ( ئەبو فەهد ) لە رۆژهەڵاتی شاری رومادی کە دوا پێگەی حکومەتی عێراقە لەو شارەدا ماوە.

چەندین سەرچاوەیەکی عەشایری خەڵکی ناوچەکە بە " شەفەق نیوز"ی راگەیاندووە تا ئێستا ناوچەی ( ئەبو فەهد ) نەگیراوە، " بەڵام هێرشەکە لەسەر ناوچەکە زۆر توندەو پێویستیان بە کۆمەکی سەربازی دەستبەجێ هەیە.

ئەو سەرچاوانە مەترسی خۆیان نەشاردۆتەوە لەوەی کە ئەگەر داعش ئەو ناوچەیە کۆنترۆڵ بکات قەسابخانە بۆ خەڵكی ناوچەکە دادەنێت، چونکە خەڵکەکەی لە ماوەی رابردوودا دژی داعش بوون.



PM:11:06:18/05/2015