روونكردنەوەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سەبارەت بە نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بڕیاردرا به‌قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتن و سه‌ربڕینی مریشكی زیندوو له بازاڕه‌كان و شوێنه‌گشتیه‌كان.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: "له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بڕیاردرا به قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتن و سه‌ربڕینی مریشكی زیندوو له بازاڕه‌كان و شوێنه‌گشتیه‌كان، ئه‌و بڕیاره له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیانی كوردستان وه له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی ڤێته‌رنه‌ری(به‌یته‌ری) و پزیشكی دراووه، مه‌به‌ست لێی زیانگه‌یاندن و زه‌ره‌ردان نییه له‌و هاووڵاتیانه‌ی كاری فرۆشتنی مریشك و په‌له‌وه‌ر ده‌كه‌ن".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، " ئه‌و بڕیاره له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیانی كوردستان وه له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
دوا به‌دوای ده‌ستنیشانكردنی چه‌ندین حاڵه‌تی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده (H5N1) له نێو په‌له‌وه‌ری خۆماڵی له هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی پێشگیری و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و په‌تا ترسناك و كوشنده‌یه كه زۆربه‌خێرا له‌نێو په‌له‌وه‌ر بڵاوده‌بێته‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی مامه‌ڵه‌ی ناته‌ندروست له‌گه‌ڵ باڵنده و په‌له‌وه‌ور ده‌گوازرێته‌وه بۆمرۆڤ و ده‌بێته‌هۆی مردنی زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن.
له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بڕیاردرا به قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتن و سه‌ربڕینی مریشكی زیندوو له بازاڕه‌كان و شوێنه‌گشتیه‌كان، ئه‌و بڕیاره له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیانی كوردستان وه له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی ڤێته‌رنه‌ری(به‌یته‌ری) و پزیشكی دراووه، مه‌به‌ست لێی زیانگه‌یاندن و زه‌ره‌ردان نییه له‌و هاووڵاتیانه‌ی كاری فرۆشتنی مریشك و په‌له‌وه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵكو پاراستنی گیان و ته‌ندروستی ئه‌وان و كه‌س و كاریان و هاووڵاتیانی كوردستانه.
داواكارییه‌كانی ئه‌و هاووڵاتیانه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین و چاره‌سه‌ریه‌كی گشتگیری و هه‌میشه‌یی بۆ داواكه‌یان ده‌كه‌ین به‌جۆرێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ته‌ندروستی هاووڵاتیانی كوردستان دابێت .
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
PM:05:50:19/05/2015