پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر دەستلەكار كێشانەوەی ئەسیل نوجێفی دەدات
نزیكەی 55 ئەندامی پەرلەمانی عێراق داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ن، بەهۆی كەوتنی شاری موسڵ‌و داگیركردنی لەلایەن داعشەوە.
لەمبارەیەوە محه‌مه‌د نوری عه‌بد ره‌به-په‌رله‌مانتارو نوێنه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌په‌رله‌مانی عیراق بە KNNی رایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارو نوێنه‌ری نه‌ینه‌وا له‌په‌رله‌مانی عیراق داوایه‌كیان ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی- سه‌رۆك وه‌زیران كرد سه‌باره‌ت به‌دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌پۆسته‌كه‌ی.
لایخۆیه‌وه عه‌بادی داواكه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كردوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه له‌ئێستا 55په‌رله‌مانتاری عیراقی واژۆیان كۆكردوه‌ته‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی نوجه‌یفی له‌پۆسته‌كه‌ی و داوایان له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه كاری به‌په‌له بكات بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كه‌یان .
PM:05:23:20/05/2015