ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی كرستینا ئەگێلیرا گرتەیەكی ڤیدیۆی نوێ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب بڵاودەكاتەوە.
كرستینا ئەگێلیرا گرتەیەكی ڤیدیۆی وێنە دەگرێت كە تێدا لەسەر كورسی ئەندامێتی لیژنەی پرۆگرامی (The voice) دانیشتووە و لاسایی چەندین ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی دەكاتەوە.
دیاترین ئەو ئەستێرانەی ئەگێلیرا لاساییان دەكاتەوە بریتین لە شەكیرا و برتنی سپێرز و مایلی سایرس و لەیدی گاگا، لەگەڵ ئەند ئەستێرەیەكی ناوداری دیكە.
ئەم گرتە ڤیدیۆییە كەسانێكی زۆری سەرسام كردووە لەماوەی چەند ڕۆژێكی كەمدا نزیكەی سێ ملیۆن بینەری هەبووە.