بەپەلە.. پاسەوانەكانی سەرۆك كۆمار بە واسیتەی ئێران‌و بە دەیان هەزار دۆلار ئازاد كران

4 پاسەوانی سەرۆك كۆماری عێراق، د. فوئاد مەعسوم كە ماوەیەك لەوەپێش لەلایەن میلیشیا شیعەكانەوە رفێنرابوون بە واستیەی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و بە بڕی دەیان هەزار دۆلار ئازاد كران.

محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری حیزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاشكرایدەكات كە ئەو چوار پاسەوانەی سەرۆك كۆمار د. فوئاد مەعسوم بە واسیتەی برادەرانی كۆماری ئیسلامی‌و بە بڕی 60 هەزار دۆلار دوێنێ پێنجشەممە ئازاد كراون.

محەمەدی حاجی مەحمود ئەو زانیارییانەی لە میانەی سمینارێك لە ژێر ناوی "دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان لە عێراقدا" لە زانكۆی جیهان لە سلێمانی ئاشكرا كرد.

ئێوارەی رۆژی 9/5/2015  لەنزیک ئامرلی ٤ پاسەوانی سەرۆک کۆمار کە بەپاسەوانەکانی سکرتاریەتی مام جەلال ناسراون لەكاتێكدا ویستوویانە لە بەغداوە بگەڕێنەوە بۆ ناو کەسوکاریان لە شاری دووزخورماتوو،  لەنزیک ئامرلی لەلایەن حەشدی شەعبیەوە رفێندران.



PM:10:07:21/05/2015