لیژنە 21 كەسییەكەی دەستور كۆدەبنەوە


بڕیارە دووشەممەی داهاتوو لیژنە 21 كەسییەكەی ئامادەكردنی پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆببنەوە.

لەمبارەوە ڤالا فەرید، ئەندامی لیژنەكە لە پشكی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاند "رۆژی دوو شه‌ممه‌ سه‌عات 11ی پێش نیوه‌رۆ لێژنه‌كه‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ساز ده‌كات".

وتیشی: "هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا میكانیزمێك دابنێین تا چالاكان و شاره‌زایانی بواری ده‌ستوور سه‌رجه‌میان بتوانن له‌گه‌ڵمان به‌شدار بن و چی تێبینی و سه‌رنجێك هه‌بێ پێمانی بڵێن.



PM:01:35:23/05/2015