"ناكرێت بۆ سودگه‌یاندن به دوژمن هه‌موو شتێك بڵاوبكرێته‌وه"
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر شەڕ‌و پێكدادانەكەی نێوان په‌كه‌كه‌و حزبی دیموكراتی ئێران په‌یامێك ئاڕاسته‌ی راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ناكرێت بۆ سودگه‌یاندن به دوژمن هه‌موو شتێك بڵاو بكرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كه هاتووه: "ئه‌ركی میدیا به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه گواستنه‌وه‌ی رووداوه‌كانه وه‌ك خۆی، هه‌ندێك جار ده‌بێت له هه‌ندێك ورده‌كاری خۆی بپارێزێت به‌پێی بارودۆخه‌كه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی داعشدا بینیمان، نابێت هه‌ندێك بابه‌ت باسبكرێن چونكه دوژمن سودیان لێوه‌رده‌گرێت".
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "له‌چه‌ند رۆژی رابردودا له كێشه‌ی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، بینیمان میدیاكان هه‌رلایه‌و به جۆرێك شرۆڤه‌ی بابه‌ته‌كه‌یان ده‌كرد، كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی میدیاكان له په‌نای ئه‌و گرژیه‌وه په‌لاماری خه‌ڵكی تریان ده‌دا، كێشه‌كانیان ئاڵۆزتر ده‌كرد".
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كێشه‌یه‌و دۆزی گه‌له‌كه‌ماندا نییه ، بگره زیان به‌هه‌موو به‌هاكانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه ژیان و سه‌قامگیری كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "ئێمه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین له‌ئاستی لێپرسراوی میدیایی و نه‌ته‌وه‌یی دابن و هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه بده‌ن، نه‌ك به‌ئاراسته‌یه‌كی تردا بیبه‌ن".
دواجار ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ كوردستان به‌دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت ، هه‌ر پارچه‌یه‌كی ئه‌م وڵاته تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و ده‌بێت رێز له‌و تایبه‌ت مه‌ندیانه بگیرێت، شێواندنی دۆخه‌كه جگه له‌نه‌یارانی كورد كه‌س سوودی لێ وه‌رناگرێ، بۆیه داواكارین ئاگایانه‌و نائاگایانه نه‌بنه به‌شێك له‌و ئاڵۆزیانه".
PM:03:11:25/05/2015