لەشەڕی داعشدا ٢٨٢٢ پێشمەرگە و شەڕڤان شەهیدبوون

راوێژکارێکی وەزارەتی شەهیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەی شەهیدەکانی پێشمەرگەو شەڕڤانان بەرامبەر داعش لە باشوری و رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات کە ٢٨٢٢ شەهیدە.

مەنسور کەریم راوێژکاری وەزارەتی شەهیدان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک لەنوسینێکدا ژمارەی شەهیدەکانی پێشمەرگەو شەڕڤانان ئاشکرا دەکات و حیزبەکانیشیان دیاریدەکات کۆی گشتیشیان ٢٨٢٢ شەهیدە.

ئەو راوێژکارە بابەتەکەی بەناونیشانی " وێژدانتان بکەن بە حەکەم" دەڵێت:دوای گەڕان و بەدواداچونێکی زۆر تەواوی ژمارەی شەهیدانی کوردستانمان وەرگرت لە ماوەی شەڕی داعش بەو جۆرەی لای خوارەوەیە وە دڵنیتان دەکەینەوە لە راستی ئەم ژمارەیە:شەهیدانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 1681 شەهید 80 شەهیدیان بە تەقینەوە و 1601 شەهیدیان شەهیدی سەنگەر، لەو شەهیدانە 711 شەهیدیان ئەفسەر و فەرماندەن.

سەبارەت بە شەهیدەکانی یەپەگەو یەپەژەو پەکەکە،مەنسور کەریم دەڵێت: شەهیدانی یەپەگە و پەکەکە 900 شەهیدی بە شەهیدەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیشەوە.


ئەو راوێژکارە ئاماری شەهیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرا دەکات کە 211 شەهید 195 شەهیدیان بە تەقینەوە و ئیعدام کراون لەلایەن داعش و،  16 شەهیدیدیشیان شەهید سەنگەرن، لەو شەهیدانە 5 یان ئەفسەرن.

ئەو دەڵێت" حیزبی سۆسیالست 12 شەهید، بزوتنەوەی گۆڕان 6 شەهید بە تەقینەوە،  1 شەهیدیان ئەفسەرە.


سەبارەت بەشەهیدەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵات، مەنسور کەریم دەڵێت: رۆژهەڵات ١١ شەهیدی هەیە. هەرچی یەکگرتوو کۆمەڵیش هیچ شەهدێکیان نییە.



AM:09:02:26/05/2015