عەلی حەمە ساڵح: وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ناتوانن كوالێتی بەنزین كۆنترۆڵ بكەن
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان ئەمرۆ رایگەیاند وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە روونی پێیانوتوون كە ناتوانن كوالێتی بەنزین كۆنترۆڵ بكەن.
عەلی حەمە ساڵح ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا وتی: وه‌زاره‌تی سامانە سروشتییەكان 12 تاقیگه‌ی گه‌ڕۆكیان هه‌یه بۆ هه‌رسێ پارێزگاكه‌و هه‌موو قه‌زاو ناحیه‌كان كه به‌شێكیشیان ئیش ناكه‌ن، وه‌زاره‌تی سامانه سروشته‌كانیش وتویه‌تی: ئاماده‌ن تاقیگه‌كان بده‌نه پارێزگاكان بۆئه‌وه‌ی خۆیان جۆری به‌نزین كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستاش نه‌توانراوه له‌و نێوه‌نده‌دا كۆنتڕۆڵ بكرێت.
سه‌باره‌ت به هۆكاری خراپیی جۆری به‌نزیه‌نه‌كه‌ش، عه‌لی حه‌مه‌ساڵه‌ح جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پاڵاوگه نایاساییه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كین، چونكه ئه‌وان نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن‌و تێكه‌ڵی به‌نزینه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ئاشكراشی ده‌كات: ئێستا بڕیارێك ده‌رچوه بۆ داخستنی ئه‌و پاڵاوگانه كه 700 پاڵاوگه‌ی نایاسایی هه‌ن و ته‌نها له پارێزگای دهۆك كه 150 پاڵاوگه‌ی بێ مۆڵه‌ت هه‌بوون، داخراون، ئه‌و په‌رله‌مانتاره داوا له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات، چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له بدۆزێته‌وه.
PM:02:03:26/05/2015