سێ پەرلەمانتار داواكاریەكی بەپەلە ئاراستەی سەرۆكی حكومەت دەكەن

سێ پەرلەمانتاری لیژنەی پیشەسازی و وزەو سامانە سروشتیەكان لە پەرلەمانی كوردستان داواكاری گشتی لە كێشەی خراپی بەنزین ئاگادار دەكەنەوەو داواكاریەكی بەپەلە ئاراستەی سەرۆكی حكومەت دەكەن.

لەداواكارییەكەدا هاتووە:
بەڕێز/  سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان   
بۆ/ داواكاری گشتی
ب/ خراپی كوالیتی بەنزین

ســــڵاو و رێز ...
  ماوەیەكی زۆرە بە شێوەیەكی بەربڵاو لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان جۆرێك لە بەنزین كە كوالیتیەكی زۆر نزمی هەیە بەسەر بەنزیخانەكاندا دابەش كراوە كە زەرەرو زیانێكی زۆری بە هاوڵاتیان گەیاندوە هەر لە سوتاندنی  فیول پەمپی ئۆتۆمبێڵەكانیانەوە تا سووتاندنی چەند ئۆتۆمبێڵێك هەر بەو هۆكارە،  لە رووی ژینگەوە ژەهر و پێكهاتەی دروست بوونی نەخۆشی شێرپەنجە بە ئاو و هەوای ناوچەكەدا بڵاوبووتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی پیشەسازی و ووزەو سامانە سروشتیەكان لە هەفتەی رابردوودا بە پەلە كۆبونەوەیەكمان لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتیەكان ئەنجامدا، كە بریاربوو رێكاری بەپەلە بگرنەبەر بۆ وەستاندنی بە پەلەی دابەش كردنی ئەو بەنزینە خراپە بەسەر بەنزیخانەكان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و سزادانی ئەو كەسانەی كە لەپشت ئەو كێشەیەوەن، بەڵام هەفتەیەك بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەری و تا ئێستا هیچ رێكارێك نەگیراوەتەبەر و قەیرانی خراپی بەنزین بەردەوامە. سەرەڕای ئەوەی كە ئێمە لە پەرلەمان بەردەوامین لە گرتنەبەری رێكاری گونجاو و بەپەلە بەپێ‌ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، سەبارەت بەو كێشەیە. داوا دەكەین لە داواكاری گشتی بەپێ‌ی ئەرك و بەپرسیاریەتی خۆی لەبەرامبەر پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان هەمان رێكاری یاسایی بەپەلە بگرێتە بەر بۆ لێپرسینەوە لە لایەنی پەیوەندیدار و سزادانی ئەو كەسانەی لەپشت ئەو كێشەییەوەن.
 
لەگەڵ ڕێزدا...


                فایەق مستەفا                         رۆزا محمود                                      عەلی حەمە صالح
    ئەندامی پەرلەمان كوردستان    ئەندامی پەرالەمانی كوردستان                                 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان                                                                         



PM:03:58:26/05/2015