بەپەلە: شەڕڤانان لەرۆژئاوا شارۆچکەی مەبروکەیان رزگار کرد

شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە لە رۆژئاوا لە هێرشێکیاندا بۆ سەر شارۆچکەی " مەبروکە" توانیان ئەو شارۆچکەیە کە سەر بە سەری کانێیە رزگار بکەن.

فەرماندەیەکی شەڕڤانان بە ناوی ساسونەوە لە ناوچەکە بە تەلەفزیۆنی روناهی زمانحاڵی پەیەدە راگەیاند " هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە دوای شەڕێکی قورس لەگەڵ چەکدارانی داعش توانیان شارۆچکەی مەبروکە رزگار بکەن کە دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای سەری کانێ.
 



AM:12:14:27/05/2015