حکومەتی هەرێم بۆ پاراستنی سنورەکانی لەگەڵ داعش خەندەق لێدەدات

وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: بۆ پاراستنی هەرێم لەچەکدارانی داعش لە هەموو سنورەکانیان لەبەرامبەر ئەو ‌‌هێزە خەندەق لێدەدەن و ئێستا دەستیان بەو کارە کردووە.
 
مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگە لەبەرنامەی " ئێوەو ئەوان "ی کەناڵی KNN خەرجی وەزارەتی پێشمەرگەی لەو دەمەوەی شەڕی داعش دەکەن ئاشکرا کردو وتی: ٧٠ ملیار دینار لە حکومەتی هەرێمەوە تەرخان کراوەو ئەو ١٠ مانگە بەو بڕە پارەیە خەرجی شەڕمان بەڕیکردووە".

لەسەر دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، وەزیر وتی: مووچەی ئەو یەکانەی سەر بەوەزارەتن لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە دەدرێن، بەڵام یەکەکانی ٧٠ و٨٠ دەدرێت بە فەرماندەییەکانی هەردوو یەکە خۆیان دابەشی دەکەن.

سەبارەت بەناردنی بریندارەکانی هێزی پێشمەرگە، مستەفای سەید قادر وتی" تا ئێستا ٣٦٨ پێشمەرگەی بریندارمان ناردووە بۆ دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەرکردن".   



AM:10:02:28/05/2015