نەتەوە یەكگرتوەكان: داعش 5 ملیۆن پێشێلكاریی لە عێراقدا ئەنجام داوە

ئەندامی كۆمیساریای مافی مرۆڤ سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەمرۆ هەینی رایگەیاند چەكدارانی داعش لە عێراق 5 ملیۆن تاوانی دژ بە مافەكانی مرۆڤیان ئەنجام داوە.

فازڵ عەزاوی، لەبەیاننامەیەكدا ئەمرۆ هەینی رایگەیاند لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 8 هەزار‌و 48 كەس لەعێراقدا كوژراون‌و 14 هەزار‌و 487 كەسی دیكەش برینداربوون.

بەوتەی ناوبراو ئەم حاڵەتانەی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایدەكات كە چ بەڵایەك بەسەر خەڵكی عێراقدا هاتووەئ گروپی داعش تا چ رادەیەك دڕندە‌و مەترسیدارە.

ئەندامەكەی كۆمیساریای مافی مرۆڤ هەروەها دەڵێت: داعش لە سەرەتای هێرشی بۆ سەر عێراق 5 ملیۆن پێشێلكاری مافی مرۆڤ ئەنجام داوە‌و چەندین تاوانی جیاجیا بەرامبەر بە ژنان، منداڵان، كەمئەندامان‌و باقی توێژەكانی عێراق ئەنجام داوە.



PM:03:18:29/05/2015