لاهوری شێخ جەنگی سەردانی نەوشیروان مستەفا دەکات

بەرپرسی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری لاهوری شێخ جەنگی سەردانی نەوشیروان مستەفا دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بزووتنەوەی گۆڕان بە سپی میدیای راگەیاند شەوی رابردوو ٥/٢٨ بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری لاهوری شێخ جەنگی سەردانی نەوشیروان مستەفا دەکات لە مەکۆی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە.

سەرچاوەکە باسی لەوە کرد سەردانەکە ئاسایی بووەو رۆژانە هاوڵاتیان و بەرپرسانی لایەنەکان سەردانی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مەستەفا دەکەن، ئەم سەردانەش لەم چوارچێوەیەدا بووە.

 لاهور شێخ جەنگی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاماژەی بۆ ئەو کۆبوونەوەیە کردووەو دەڵێت: لەو کۆبوونەوەیەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕاكان لەگەڵ نەوشیروان مستەفا کراوە و بۆچونەكانیان لەیەكەوە نزیكبوون".

هەروەها لاهۆری شێخ جەنگی دەڵێت" بە رەچاوكردنی هەڵكشانی دەرفەت و مەترسییەكان و رێوشوێنەكان بۆ روبەڕوبونەوەیان, ئەوەی سەلماند زیاتر لە جاران ئەم قۆناغە مێژوییە پێویستی بە یەكڕیزیی هەیە".



PM:11:03:29/05/2015