بەم زووانە كۆنترۆڵكردنەوەی بێجی رادەگەیەنرێت

هێزەكانی عێراقییەكان گەیشتوونە قوڵایی ناوەندی شاری بێجی‌و پێشبینی دەكرێت تا چەند كاتژمێری داهاتوو هەواڵی كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو شارە لە دەست داعش رابگەیەنرێت.

لەمبارەوە سەعد مەعەن فەرماندەی هێزە تایبەتەكانی عێراق رایگەیاند بەدوای هێرشی چەند رۆژی رابردووی هێزەكانی سوپا‌و میلیشیاكانی شیعە لە چوارقۆڵەوە بۆ سەر شاری بێجی، ئەمرۆ گەیشتونەتە قوڵایی ناوەندی شارەكە‌و چەكدارانی داعش پاشەكشەیان كردوە.

وتیشی زۆربەی ناوەندی حكومییەكانی شارەكە لەدەست هێزە عێراقیەكاندایە‌و پێدەچێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ئازاد كردنی بێجی رابگەیەنرێت.



PM:03:26:30/05/2015