وێنە.. دڵشاد گەرمیانی لەبەر سرودی كۆمەڵی ئیسلامیش هەڵنەستایە سەرپێ

كادیرانی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەبەر سرودی ئەی رەقیب هەڵناستنە سەرپێ، بەڵام ئەمرۆ لەكاتی لێدانی سرودی كۆمەڵ، دڵشاد گەرمیان، ئەندامی سەركردایەتی ئەو حیزبە هەڵنەستایە سەر پێ.

ئەمرۆ كۆمەڵی ئیسلامی لە هەولێر كۆنگرەی سێیەمی خۆی ساز كرد، ئەوەی جێگەی سەرنج بوو دڵشاد گەرمیان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حیزبەكە لەكاتی لێدانی سرودی كۆمەڵی ئیسلامیدا هەڵنەستا‌و لە ریزی پێشەوەی كۆنگرە لەسەر كورسییەكەی خۆی لەنزیك ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی دانیشتوە.

رایەكی زاڵ لەناو كادیرانی كۆمەڵی ئیسلامیدا هەیە كە لەبەر بڕگەی "دینمان ئاینمانە نیشتمان" لە سرودی ئەی رەقیب بە پێوە ناوەستن، لە ناو ئەو رایەدا بۆچوونێكی توندتر هەیە كە ئاهەنگ‌و مۆسیقا بە بیدعە دەزانێت‌و دژی دەوستنەوە.








PM:03:54:30/05/2015