ناردنی چەک لەلایەن تورکیاوە بۆ توندەڕەوە کانی سوریا دەبێتە بابەتی هەڵبژاردن و ئۆغۆلۆ دەڵێت" بڵاوکردنەوەی وێەنەکان هەڵەیە"و دەمیرتاشیش دەڵێت" تاوانە".
جارێکی تر پرسی کۆمەکی سەربازی تورکیا بۆ لایەنە توندەرەوەکانی سوریا دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک بووە بە بابەتی رۆژنامەوانی و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بەتوندی هێرشیان کردە سەر پارتی داد‌و گەشەی دەسەلاتدار.
ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری دادود ئۆغلوەوە بڵاویکردەوە " له‌به‌ر ئاسایش و كاروباری نهێنی وڵاته‌كه‌ی ناتوانێت به‌ته‌واوی قسه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌و ناردنی چه‌ك بۆ سوریا بكات".
هەروەها ئۆغڵۆ وتیشی" بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كانی میت، كارێكی نا یاسایی و دژی ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیایه".
لەکاتێکدا لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن و میدیاکانی تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن:ئایا ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی سوریا كراوه، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نیه كه حكومه‌تی ئاكه‌په ره‌وانه‌ی توندڕه‌وه‌كانی سوریای كردبێت؟.
هاوسەرۆکی هەدەپەش وتی: ره‌وانه‌كردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له ناو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری دا‌و ده‌رمانی ته‌ندروستیدا بۆ چه‌كدارانی داعش له سوریا، تاوانێكی گه‌وره‌یه.