لەگەڵ سەرۆك دەچنە ئەڵمانیا

وەفدێكی هونەری میسری لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك میسر گەشتی ئەڵمانیا دەكەن.
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر سەردانی ئەڵمانیا بكات و كۆمەڵێك هونەرمەندیش لەوگەشتەیدا بەشداری دەبن، ئەمەش بەمەبەستی ڕاستكردنەوەی وێنەی سیستمی سیاسی میسر، لەبەردەم حكومەت ڕاگەیاندنەكانی ئەڵمانیا.
دیارترین ئەو ئەستێرانەی لەگەڵ سەرۆكدا گشەت دەكەن بریتین لە (یوسرا، ئیلهام شاهین، لوبلوبە، خالید یوسف، عیزەت عەلایلی، مەدحەت ساڵح، شەریف مونیر).
مەبەست لەم سەردانە ڕاستكردنەوەی ویچنەی سیستمی سیاسی میسر و باسكردنی بارودۆخی ئەو ولاتەیە بۆ حكومەت و ڕاگەیاندنەكانی ئەڵمانیا، بە تایبەت دوای پەیدابونی گروپێكی نزیك لە ئیخوانەكان لە ئەڵمانیا و بڵاوكردنەوەی چەندین هەواڵ دژی حكومەت و سیستمی سیاسی میسر.



PM:02:14:01/06/2015