خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە بۆ ئەم مانگە راگەیەندرا

لەكۆبوونەویەكی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی‌و بەرێوەبەر كارەبا خشتەی پێدانی كارەبای مولیدە بۆ مانگی حوزەیران راگەیەنرا.

لەقائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی كۆبوونەوەیەك بۆ دانانی خشتەی كارەبای نیشتیمانی و موەلیدەی ئەهلی بەڕێوەچوو، هەریەك لە قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی و ئەندازیار سالار حسام الدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی وبەڕێوەبەری وەرشەی مەركەزی و بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی و لێپرسراوی موەلیدە ئەهلییەكان لەبەرێوەبەرایەتی وەرشەی ناوەندی كە سەرپەرشتی كاری موەلیدە ئەهلییەكان دەكات و نوێنەری سەندیكای موەلیدە ئەهلییەكان ئامادەیبوون، تیایدا خشتەی مانگی (حوزەیران)ی كارەبای مولیدە ئەهلییەكان بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی دانرا، بەگوێرەی خشتەكە موەلیدە ئەهلیەكانی رۆژانە (7) كاتژمێر كارەبا دەدەن بە هاوڵاتیان  .

هەر بەگوێرەی خشتەكە پارێزگای سلێمانی دەكرێت بە دووبەشەوە بۆ خشتەی كارەبای موەلیدەكان .

لەكۆبونەوەكەدا جەخت لەوەكرایەوە كە نابێت لە شەودا هاووڵاتیان بێ كارەبا بن و پێویستە لەسەر خاوەن موەلیدەكان لەكاتژمێر 4-12 شەو لەلای موەلیدەكانیان ئامادەبن و هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی بڕا ئەوان كارەبا بدەن بەهاوڵاتیان.



PM:05:12:01/06/2015