پەكەكە 8 پاسداری لە ناوچەی سەردەشت كوشت

گەریلاكانی پەكەكە سەر بە یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵات لەشەڕ‌و پێكدادانێك لە شارۆچكەی رەبەت لە نزیك شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان 8 پاسداری ئێرانیان كوشت.

بەپێی هەواڵێكی فورات نیوز، ئەندامێكی ناوەندی ئەنفۆرماسیۆنی یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵات، شەڕەكە دوێنێ دووشەممە لە ئاوایی باریكە لەنزیك رەبت سەربە شاری سەردەشت رووداوە‌و گەریلاكانی (یەرەكە) هێرشیان كردوەتە سەر بنكەیەكی سوپای پاسداران‌و لەئەنجامی ئەو هێرشەدا 8 پاسدار كوژراون.



PM:01:48:02/06/2015